باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە ڕاگەیندراوێکدا هەڵوێستی ئەو ووڵاتەی دەربارەی کوژرانی هاووڵاتییەکی ووڵاتەکەی لە بەغدا ڕاگەیاند
پەیامی کورد ... باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە ڕاگەیندراوێکدا هەڵوێستی ئەو ووڵاتەی دەربارەی کوژرانی هاووڵاتییەکی ووڵاتەکەی لە بەغدا ڕاگەیاند
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە یەکەم پەیامیدا بۆ کوژرانی ستێفن ترۆیل، هاووڵاتی ووڵاتەکەی کە شەوی رابردوو لە بەغدا کوژرا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەنزیکەوە چاودێری لێکۆڵینەوەکانی حکوومەتی عێراق دەکەن بەمەبەستی زانینی چۆنیەتی کوژرانی ستێفن ترۆیل.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ئەمڕۆ لە راگەیندراوێکدا باسی لەوەش کردووە، نوێنەرایەتی ئەمریکا لەعێراق مردنی ستێفن ترۆیل، هاووڵاتی ئەمریکی لە بەغدا رادەگەینێت، لە هەمان کاتیشدا لە نزیکەوە چاودێری لێکۆڵینەوەی دەسەڵاتدارانی عێراق دەکەن بۆ زانینی چۆنیەتی گیان لە دەستدانی ئەو هاووڵاتییە.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، سەرەخۆشی لە خێزانی ستێفن ترۆیل دەکات و ئامادەن بۆ هەموو هاوکارییەکی پێویست کە داوای دەکەن، هەروەها بۆ پاراستنی تایبەتمەندی خێزانەکەی کە بە دۆخێکی سەختدا تێ دەپەڕن، لەم کاتەدا هیچ لێدوانێکی زیاتر لەسەر دۆسییەکە نادەن.
شەوی دووشەممە هاووڵاتییەکی ئەمریکی لە بەغدا کوژرا، هاووڵاتییە ئەمریکییەکە ناوی ستێفن ترۆیلە و بۆ رێکخراوێکی سەر بە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بە ناوی ریلیف کاری کردوە و مامۆستای زمانی ئینگلیزیش بوە. شەوی رابردوو لە شەقامی پیشەسازی لە ناوچەی کەڕادە کوژراوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراقیش لە راگەیندراوێکدا دەڵێت، موحەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق وەزیری ناوخۆی راسپاردوە تاوەکوو لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە رووداوی کوشتنی هاووڵاتییە ئەمریکییەکە پێکبهێنێت.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە