باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ڕێکاری تووندی ئەمنییەەتی دەگرێتەبەر
پەیامی کورد ... باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ڕێکاری تووندی ئەمنییەەتی دەگرێتەبەر
ئاژانسی میدیایی و هەواڵگری ئیماراتی ڕایگەیاند کە ناوچەی سەزی بەغدا کە شوێنی جێگیر بوونی باڵیۆزخانە ی ئەمریکا و باڵیۆزخانەکانی دیکەیە ، لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە وە شاهێدی ڕێکارگەلی تووندی ئەمنییەتییە .
بە پێی ڕاپۆرتێک بنکەی هەواڵی ئارم نیووزی ئیمارات لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەتی عێراقی یەوە نووسی : ناوچەی سەوزی بەغدا و ناوچەکانی نزیک بەوانەوە لە ترسی هێرشی خۆپیشاندەرانی عێراقی یەوە بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا هاوکات لەگەڵ ساڵوەگەڕی کوژرانی قاسم سلێمانی یەوە بینەری گرتنە بەری ڕێکارگەلی تووندی ئەمنییەتییە .
ئەم سەرچاوەیە ئاماژەی کردووە ، هەر بەم پێیە پردگەلی سەرەکی ڕوو بە کۆتایی بەرەو ناوچەی سەوز داخراوە و ڕەوەندی هاتن و چوونی ئەم ناوچەیە بە شێوەیەەکی تووندو تۆڵ کۆنترۆڵ دەکرێت .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە