باڵیۆزخانەی ئەمریکا ڕاگەێندراوێک سەبارەت بە ئاگر کەوتنەوەی کەمپی شاریا بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد      ...    باڵیۆزخانەی ئەمریکا ڕاگەێندراوێک سەبارەت بە ئاگر کەوتنەوەی کەمپی شاریا بڵاو دەکاتەوە

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق رایگەیاند كە بەبیستنی هەواڵی ئاگركەوتنەوەكەی ناو كەمپی شاریا لە پارێزگای دهۆك، خەمباربوون.
لە راگەێندراوێكدا باڵیۆزخانەی ئەمریكا، خەمباری خۆی نیشانداوە سەبارەت بە رووداوی ئاگركەوتنەوی ناو كەمپی شاریا لە پارێزگای دهۆك و هاتووە: "بەبیستنی هەواڵی ئاگركەوتنەوەكەی ناو كەمپی شاریا لە پارێزگای دهۆك كە بە هۆیەوە ژمارەیەك كەس بریندرابوون و ژمارەیەكی زۆری خێوەت سووتان، خەمباربووین".
ئەوەیش هاتووە: "لەگەڵ ھاوبەشەمان لە كەمپی شاریا لەوانە كۆمسیۆنی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری ئاوارەكان و رێكخراوی یونسێف و رێكخراوی تەندروستیی جیهانیی لە پەیوەنداین بۆ پێشكەشكردنی یارمەتی مرۆیی بەو كەسانەی كە بەهۆی ئاگركەوتنەوەكەوە زیانیان بەركەوتووە".
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق لە راگەێندراوەكەدا جەختیكردووەتەوە لەسەر ئەوەی كە گرینگە هەوڵی زیاتر بدرێت بۆ بدۆزینەوەی چارەسەری یەكجارێكی ئامانجی كۆتاییهێنان بە دۆسیەی ئاوارەكان لە عێراق بە جۆرێك كە ئاوارەكان بەئارەزوومەندانە و لە رەوشێكی ئارامدا بگەڕێندرێنەوە زێدی خۆیان و هاتووە: "لەئێستادا و لەم ساتە دژوارەدا، دڵمان لەگەڵ كەسوكاری قوربانیانی رووداوەكەیە".
رۆژی هەینی، ئاگرێك لە كەمپی شاریا لە پارێزگای دهۆك كە ئاوارە ئێزدییەكان تیایدا نیشتەجێن، كەوتەوە و بەهۆیەوە 370 خێوەت سوتان.


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە