باڵیۆزی ئیتاڵیا لە کۆنگۆ کوژرا.

پەیامی کورد    ...     باڵیۆزی ئیتاڵیا لە کۆنگۆ کوژرا. 

ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا ئەمڕۆ دووشەممە هەواڵ لە کوژرانی باڵیۆزی ئیتاڵیا لە کۆنگۆ دەدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم ئاژانسە لە زاری سەرچاوەیەکی دیپلۆماتیک ەوە ڕایگەیاند : باڵیۆزی ئیتاڵیا لە کۆنگۆ لە ئاکامی هێرشێکی چەکدارانەدا کوژراوە .

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز یش پێشتر هەواڵی بریندار بوونی ئەم باڵیۆزەی ئیتاڵیای لە ئاکامی هێرش بە سەر کاروانی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕۆژهەڵاتی کۆنگۆ ڕاگەیاندبوو .

هەتاکوو ئێستا هیچ گرووپێک بەرپرسیاری ئەم هێرشەی نەگرتووەتە ئەستۆ .

 


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە