باڵیۆزی ئیمارات لە ئەمریکا : متمانەمان بە کڕینی F-35 هەیە
پەیامی کورد ... باڵیۆزی ئیمارات لە ئەمریکا : متمانەمان بە کڕینی F-35 هەیە .
باڵیۆزی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە ئەمریکا لە بەردەوامی ڕەوەندی کڕینی فڕۆکەگەلی شەڕکەری سەرووی پێشکەوتووی F-35 هیوا و متمانەی خۆی ڕاگەیاند .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆیتەرز لە دوای ئەوەی کە دۆناڵد ترامپ لە دواهەمین ڕۆژی کاری ی خۆی بە ناوی سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕێکەوتننامەی فرۆشتنی ٥٠ فڕۆکەی شەڕکەری سەرووی پێشکەوتووی F-35 لەگەڵ چەندین فڕۆکەی بیفڕۆکەوانی هێرشبەر و هەندێک چەک و تەقەمەنی دیکە بە بەهای ٢٣ میلیارد دۆلار ی لەگەڵ ئیمارات واژوو کرد بەڵام دەوڵەتی بایدن ڕایگەیاندووە سەبارەت بەم ڕێکەوتننامەیە پێویستی بە پێداچوونەوەی زیاتر ە . ئێستا یووسف العتیبی باڵیۆزی ئیمارات لە ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە متمانەی هەیە کە ئەم مامەڵە سەربازییە لە کۆتایی دا ئەنجام دەدرێت .
کڕینی فڕۆکەی نەوەی پێنجەم ، ی شاراوەی چەندین کارە ی F-35 وەکوو یەکیک لە مەرجەکانی ئیمارات بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل خراوەتە ڕوو . العتیبی هەروەها ووتی : ئێمە هەموو هەنگاوگەلی پیویست و یاسایی مان بۆ کڕینی ئەم جۆرە جێت ە ئەنجام داوە و ئەوان " دەوڵەتی بایدن " یش بەم زووانە لەم بابەتە تیدەگەن . ئێمە متمانەمان هەیە ئەم مامەڵەیە لە کۆتایی دا سەرکەوتوو دەبێت .
لە مانگی جانیوەری دا وەزارەتی دەرەوەی دەوڵەتی بایدن هەندێک لە مامەڵەگەلی چەک و تەقەمەنی ئەمریکای لەگەڵ هاوپەیمانەکانی خستە بەر لێکدانەوە و پێداچوونەوەی زیاترەوە . F-35 درووستکراوی کۆمپانیای ئەمریکی لاکهید ی مارتین ە .
باڵیۆزی ئیمارات لە ئەمریکا ووتی : کاتێک ئێوە بڕیار دەدەن ئامادەبوونی خۆتان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەم بکەنەوە هاوکات ناتوانن کەل و پەلە پێویستەکانی هاوپەیمانەکانتان ببڕن .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە