باڵیۆزی ئێران لە عێراق : لە هەر کوێیەک لە دژی ئێران هەنگاوێک بنرێت هەر لەو شوێنە ووڵام دەدەینەوە

پەیامی کورد    ...   باڵیۆزی ئێران لە عێراق : لە هەر کوێیەک لە دژی ئێران هەنگاوێک بنرێت هەر لەو شوێنە ووڵام دەدەینەوە

ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی پێشووی ئێران لە عێراق ڕایگەیاند : سەردار قائانی لە سەفەری ئەم دواییەی خۆیدا لەگەل زۆرینەی ڕابەرانی سیاسی عێراق چاوپێکەوتنی هەبوو و پێش ئەم سەردانەش چاوی بە مۆقتەدا سەدر کەوتووە .

هەروەها کە لەگەڵ باقی ڕابەرانی شیعە و دەرەوەی شیعە چاوپێکەوتنی هەبوو و پێیانی ڕاگەیاند کە باشتر وایە لە نێوان خۆتان دا بگەنە ڕێکەوتن کۆماری ئیسلامی ئێران نیازی ئەوەیە کە ئێوە هاوپەیمان و لە گەڵ یەکدا ببینێت .

سەربارەت بە هێرشی مووشەکی دەبێ بڵێم کە بەرپرسانی کوردستان نیگەرانییە ئەمنییەکانی ئێمە بە جیددی و بە هەند وەرناگرن و ئیسرائیلی یەکان لە ناو هەرێمی کوردستان ئەمنییەتی ئێمە دەکەنە ئامانج .

هۆکاری ئەم هێرشە مووشەکییە ئۆپراسیۆنێک بوو کە هێزەکانی ئیسرائیلی لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان لە دژی پێگە و مۆڵگەکانی سەر بە سوپای پاسداران لە کرماشان ئەنجامیان دا .

هێرشە مووشەکییەکە ووڵامێک بوو بۆ ئەم ئۆپراسیۆنە ئەگەر نا ئێران بە دوای درووست کردنی کێشە و گرفت لەگەڵ هەرێمی کوردستان نییە .


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە