باڵیۆزی ئەمریکا لەعێراق : پابەندین بە مەشقپێکردنی سوپا و هێزە ئەمنییەکان
پەیامی کورد ... باڵیۆزی ئەمریکا لەعێراق : پابەندین بە مەشقپێکردنی سوپا و هێزە ئەمنییەکان
ئالینا ڕۆمانۆڤسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا، پابەند بوونی ووڵاتەکەی و ناتۆ-ی بە پێشکەشکردنی ڕاوێژ و هاوکاری بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ دەستەبەرکردنی شکستی هەمیشەیی داعش، دەربڕی.
ڕۆمانۆڤسکی لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، نووسیویەتی "لەگەڵ جیۆڤانی یانوچی، فەرماندەی هێزەکانی ناتۆ لە عێراق، پابەند دەبین بە پێشکەشکردنی ئامۆژگاری و هاوکاری هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ دڵنیابوون لە شکستی هەمیشەیی داعش".
ئاماژەی بەوەشکردووە، عێراقێکی خاوەن ئاسایش و سەقامگیر و دوور لە هەڕەشەکانی داعش، ڕێگە بە گەشەی زیاتری ئابووری و پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری بە خەڵکی عێراق دەدات.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە