باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا : کاتی دەستوەردانی ڕۆژئاوا لە ناوچەکە کۆتایی هاتووە

پەیامی کورد   ...   باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا : کاتی دەستوەردانی ڕۆژئاوا لە ناوچەکە کۆتایی هاتووە

باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا و نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا ڕایدەگەێنێت، کاتی دەستوەردانی ڕۆژئاوا لە ناوچەکە کۆتایی هاتووە. جەختیشی کردەوە کە ڕێککەوتنی سایکس پیکۆ هەڵە بووە و ئەمریکا هەرگیز دووبارەی ناکاتەوە.

تۆم باراک، باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا و نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە سووریا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاندم: سەدەیەک لەمەوبەر ڕۆژئاوا نەخشەی دەستکرد و سنوورەکانی بەسەر ناوچەکەدا سەپاند. ڕێککەوتنی سایکس پیکۆ سووریا و تەواوی ناوچەکەی دابەشکرد بۆ بەرژەوەندی ئیمپراتۆریەت نەک بۆ بەرژەوەندی ئاشتی. هەڵەیەک بوو کە ئەمریکا هەرگیز دووبارەی ناکاتەوە.
تۆم باراک ووتی : کاتی دەستوەردانی ڕۆژئاوا کۆتایی هاتووە. داهاتوو بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوچەییەکان و هاوبەشی و دیپلۆماسی لەسەر بنەمای ڕێزگرتنە.

دیپلۆماتکارە ئەمریکییەکە جەختی لەوە کردەوە: کارەساتی سووریا لە ئەنجامی دابەش بوونەکە دا ڕوویدا. پێویستە ئەم ووڵاتە بە گەڕانەوەی کەرامەت و یەکڕیزی و وەبەرهێنان لەدایک بێتەوە.


ئەم بابەتە 42 جار خوێندراوەتەوە