باڵیۆزی ئەمریکا لە تەلئەڤیڤ : بن سەلمان زیاتر لە کەسانی دیکە ئامادەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیەتی لەگەل ئیسرائیل

پەیامی کورد      ...    باڵیۆزی ئەمریکا لە تەلئەڤیڤ  :  بن سەلمان زیاتر لە کەسانی دیکە ئامادەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیەتی لەگەل ئیسرائیل .

باڵیۆزی ئەمریکا لە ووتووێژێکدا لەگەل ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی وەلیعەهدی عەرەبستانی سەعوودی بۆ ئامادەسازی لە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل زیاتر لە کەسانی دیکە ناوبرد .

میدڵ ئێست نیووز ڕایگەیاند " دان شابیرۆ " باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسرائیل سەبارەت بە ئەگەری ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی عەرەبستان لەگەل ئیسرائیل ووتی کە " موحەمەد بن سەلمان " وەلیعەهدی عەرەبستان " زیاتر لە هەر کەسێکی دیکە ئامادەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیەتی لەگەڵ ئیسرائیل .

ئەو ووتی : هەڵسەنگاندنی پەیوەندی عەرەبستان و ئیسرائیل نیشان دەدات کە عەرەبستانی سەعوودی لە ئیسرائیلییەکانی نزیک بوونەتەوە بە تایبەت لە بواری ئاسایی کردنەوە بەڵام زانینی نزیکی عەرەبستان لەگەل ئیسرائیل قورس و زەحمەتە .

باڵیۆزی ئەمریکا لە تەل ئەڤیڤ سەبارەت بە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی نێوان بەحرەین و ئیمارات لە لایەکەوە و ئیسرائیل لە لایەکی دیکەوە ووتی کە باوەری ئەوەی کە ئیمارات و بە تایبەتی بەحرەین بە بێ پاڵپشتی عەرەبستان لەگەڵ ئیسرائیل پەیوەندییەکی ئاسایی یان پێکهێناوە زۆر قورس و ئەستەمە .

شابیرۆ جەختی کردەوە کە ئیمارات و بەحرەین بە پشتڕاستییەوە نەیاندەتوانی بە دژبەری عەرەبستانەوە هەنگاو بەرەو ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەل ئیسرائیل بنێن لەم ڕۆوەوە عەرەبستان دژبەری ئاسایی بوونەوەی ئەوان لەگەل ئیسرائیل نەبووە .

ئەو هەروەها ووتی ئەگەری ئەوە دەدات کە هەر کە عەرەبستانی سەعوودی ئامادەی جووڵەکردن بەرەو ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل بوون لەوان شتێک هاوشێوەی ڕاوەستاندنی شارەسازییەکان یا پابەندبوون بە بابەتی درووستکردنی دوو ووڵات داوا دەکەن .


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە