باڵیۆزی ئەمریکا لە تەلئەڤیڤ پێشوازی لە پێشنیاری هاوکاری چەک و تەقەمەنی ئیسرائیل بۆ ئەرتەشی لۆبنان دەکات

پەیامی کورد     ...   باڵیۆزی ئەمریکا لە تەلئەڤیڤ پێشوازی لە پێشنیاری هاوکاری چەک و تەقەمەنی ئیسرائیل بۆ ئەرتەشی لۆبنان دەکات .

" تۆماس نایدز " باڵیۆزی ئەمریکا لە فەلەستین دوێنێ پێنجشەممە هەواڵ لە پێشوازی پێشنیاری " بێنی گانتس " وەزیری شەڕی ئیسرائیل بە واتای هاوکاری چەک و تەقەمەنی ئەم ووڵاتە بۆ لۆبنان دەدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسرائیل بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە لاپەڕەی تویتەری خۆیدا نووسی : " لە دۆخی قورسی ئێستادا هاوکاری سەربازی بۆ ئەو ووڵاتە کارێکی زۆر بە جێیە کە دەبێ ئەنجام ببێت "

تۆماس نایدز ئەم پەیامەی لە حالێکدا بڵاو کردەوە کە بێنی گانتس چەند ڕۆژ پێش ڕایگەیاندبوو کە بۆ گەیاندنی هاوکاری و یارمەتی بە ئەرتەشی لۆبنان چوار پێشنیاری جیاوازی خستووەتە ڕوو ‌ەرچەندە کە ئەم پێشنیارە لە لایەن لۆبنان ەوە ڕەت کراوەتەوە .


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە