باڵیۆزی ئەمریکا لە لایەن وەزارەتی کارو باری دەرەوەی ڕووسیاوە بانگهێشت دەکرێت

پەیامی کورد     ...    باڵیۆزی ئەمریکا لە لایەن وەزارەتی کارو باری دەرەوەی ڕووسیاوە بانگهێشت دەکرێت .

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا هەواڵ لە بانگهێشت کردنی باڵیۆزی ئەمریکا لە دوای گەمارۆوە نوێیەکانی واشینتۆن لە دژی مۆسکۆ دەدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ پێنجشەممە ، باڵیۆزی ئەمریکا لە مۆسکۆی بانگهێشت کرد .

ماریا زاخارۆڤا ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ووتی : باڵیۆزی ئەمریکای بۆ وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بانگهێشت کردووە . ئێوە لە زانیاریگەلی زیاتر سەبارەت بەم گفتۆگۆیانە کە بۆ لایەنی ئەمریکی ووتووێژی و گفتۆگۆ قورس دەبێت ئاگادر دەکەینەوە .

ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ووتی : ووڵامدانەوە بە گەمارۆوەکان جیگای قەبووڵ کردنی نییە و دەبێ واشینتۆن بزانێت کە وێرانکردنی پەیوەندی دوو لایەنە تێچوویەکی قورسی دەبێت . بە ووتەی ئەو بەرپرسیاری ئەو شتەی کە ڕوو دەدات بە تەواوی لە ئەستۆی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکایە .


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە