باڵیۆزی تورکیا : ئێران دواهەمین کەسە کە دەتوانێ دەربارەی ڕێزگرتن لە سنوورەکانی عێراق قسە بکات
پەیامی کورد ... باڵیۆزی تورکیا : ئێران دواهەمین کەسە کە دەتوانێ دەربارەی ڕێزگرتن لە سنوورەکانی عێراق قسە بکات .
باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا بە بڵاوکردنەوەی پەیامێکی تویتەری نووسی : ئێران دواهەمین کەسە کە دەتوانێ دەربارەی ڕیزگرتن لە سنوورەکانی عێراق قسە بکات .
فاتح ئیڵدز " باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا بەرامبەر بە قسەکانی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا دەربارەی دەستوەردانی نیزامی تورکیا لە عێراق کاردانەوەی نیشان دا .
ئەو بە بلاو کردنەوەی پەیامێکی تویتەری نووسی کە بالیۆزی ئێران دواهەمین کەسە کە دەتوانێ دەربارەی ڕیزگرتن لە سنوورەکانی عێراق قسە بکات .
ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا لە ووتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵێکی تەلەفزیۆنی دەربارەی دۆخی شەنگال و هەڕەشەکانی تورکیا ووتی کە ئێران پالپشتی لە ئەمنییەت و سەقامگیری شەنگاڵ دەکات و دۆخی شەنگال هیچ پەیوەندییەکی بە تورکیاوە نییە و تورکیا مافی هەڕەشە کردن و بڕیاردانی لەمبارەیەوە نییە و تەنیا عێراق ە کە دەبێ لەمبارەوە بڕیار بدات .
مەسجدی هەروەها ووتی کە ئێران دژی دەستوەردانە نیزامییەکانی تورکیا لە عێراق ە و دەبێ ئەمنییەتی عێراق بە دەستی هێزە ئەمنییەتییەکانی خودی عێراق ەوە بێت و هێزەکانی تورکیا دەبێ لە عێراق دەربچن .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە