باڵیۆزی عێراقی فیدراڵ پیشوازی لە بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە قاهیرە دەکات
پەیامی کورد ... باڵیۆزی عێراقی فیدراڵ پیشوازی لە بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە قاهیرە دەکات
دکتۆر ئەحمەد ئەلدێلێمی، باڵیۆزی عێراقی فیدراڵ لە قاهیرە، پێشوازی لە شێرکۆ حەبیب، بەرپرسی مەکتەبی قاهیرەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ووڵاتی میسر کرد.
لە میانەی ئەو دیدارەدا هەردوولا جەختیان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان کردەوە بە مەبەستی زیاتر خزمەتکردنی ڕەوەندی عێراقی و کوردستانی لە ووڵاتی میسر، هەروەها باس لەو گرفتانە کرا کە دەبنە نیگەرانی بۆ قوتابییانی خوێندنی باڵا لە ووڵاتی میسر. باڵیۆزی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە بە هەموو توانایەک هەوڵ بدات بۆ نەهێشتنی ئەو گرفتانە، هەروەها لەو دیدارەدا ڕاوبۆچوون لەسەر چەندین بابەتی گرینگ و بایەخدار ئاڵوگۆڕ کرا.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە