باڵیۆزی عەرەبستان لە لۆبنان : چالاکییەکانی حێزبۆڵڵا ئەمنییەتی نەتەوەیی و نیشتیمانی عەرەبی دەخاتە مەترسییەوە

پەیامی کورد    ...   باڵیۆزی عەرەبستان لە لۆبنان :  چالاکییەکانی حێزبۆڵڵا ئەمنییەتی نەتەوەیی و نیشتیمانی عەرەبی دەخاتە مەترسییەوە .

باڵیۆزی عەرەبستانی سەعوودی لە لۆبنان لە ووتارێکدا لە دژی حیزبۆڵڵا ووتی کە " هیوادارە لۆبنان نەبێتە مەیدانێک بۆ هێرش کردن بۆ سەر ووڵاتانی عەرەبی و بەرژەوەندییەکانی ئەوان و جێبەجێ کردنی بەرنامەکانی ووڵاتان ، ڕێکخراوەکان و گرووپگەلی تێرۆریستی دژبەری ئەوان .

بە پێی ڕآپۆرتێک وەلید بۆخاری لە گفتۆگۆیەک لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فڕانس پرێس ڕایگەیاند : " چآلاکییەکانی حیزبۆڵلا و کرداری سەربازی و نیزامی لە ناوچەکە ، ئەمنییەتی نەتەوەیی عەرەبی دەخاتە مەترسییەوە . "، داوای لە دەوڵەتی لۆبنان کرد چالاکییە سیاسی ، نیزامی و سەربازی ، ئەمنییەتی و میدیاگەلی دژ بە حۆکمڕانی عەرەبستان ، ووڵاتانی کەنداوی فارس و ئەمنییەت و سەقامگیری ئەوان کە لە لۆبنان ەوە هەڵدەستێتەوە ، ڕاوەستێنێت .

ئەو جارێکی دیکە داواکارییەکانی ڕیاز سەبارەت بە " هەژموونی حێزبۆڵلا لە سەر بەشەکانی دەوڵەتی لۆبنان ، کۆتایی خاوەنداریەتی چەک و کەڵک وەرگرتنی نایاسایی لەوانە ی دووبارە کردەوە .

عەرەبستان لە دوای ووتارەکەی چۆرج قەرداحی وەزیری گەیاندنی زانیاری دەست لەکار کشاوەی لۆبنان ، پەیوەندییە دیپلۆماتییەکانی خۆی لەگەڵ عەرەبستان پچڕاند بەڵام وەزیری دەرەوەی ئەم ووڵاتە ووتی کە کێشەی سەرەکی لە لۆبنان حێزبۆڵلایە .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە