باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە بەغدا لە مەراسمێکدا دەستنیشان کرا و سوێندی یاسایی خوارد
پەیامی کورد ... باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە بەغدا لە مەراسمێکدا دەستنیشان کرا و سوێندی یاسایی خوارد
ئالینا ڕۆمانۆسکی ، دیپلۆماتی کۆنەکاری ئەمریکی ، لە مەراسمێکدا بە ئامادەبوونی " کامیلا هەریس " جێگری سەرۆککۆماری ئەمریکا ، بۆ باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا سوێندی یاسایی خوارد .
بە پێی بەیاننامەی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ، مەراسیمی سوێند خواردنی ڕۆمانۆسکی لە کۆشکی سپی و بە ئامادەبوونی کامیلا هەریس بەڕێوەچوو .
ئەو جێگری " مەتیۆ تۆلەر " دەبێت کە هەفتەی رابردوو لە چاوپێکەوتن گەلێکی جیاوازدا لەگەڵ بەرپرسانی پلە باڵای عێراقی کۆتایی بە کارەکەی خۆی هێنا .
ڕۆمانۆسکی لە مانگی مارسی ڕابردوودا لە دانیشتنی کۆمیسیۆنی پەیوەندی دەرەکی کۆنگرەی ئەمریکا جەختی کردبووەوە کە لە ئەگەری دەستپێکردنی بەرپرسیاری خۆی لەم پۆستەدا سەرەکیترین کاری ئەو هەوڵدان بۆ پتەوکردنی سەربەخۆیی و مافی هاووڵاتی بوون لە عێراق دا دەبێت
ئەو هەروەها سەبارەت بە مەترسی گەڕانەوەی تێرۆریسم و داعس لە عێراق نیگەرانی خۆی ڕاگەیاند و جەختی کردەوە کە بەردەوامی بە هاوکارییەکانی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەمبارەیەوە دەدات و ووتی کە لە دۆخێکدا کە ئەمریکا چووەتە فازی هاوکاری ئەمنییەتی لە ئاستی ڕاوێژکاری و هاوکاری و زیادبوونی توانمەندی هێزەکانی عێراقی ، دەبێ بەردەوامی بە هاوکاری کردن لەگەڵ هیزەکانی عێراقی لە شەڕەکەیان لەگەڵ داعش بدەن .
ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە