باڵیۆزی چین لە ئێران : پێکەن پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تاران لە پێشینەی خۆی داناوە

پەیامی کورد   ...   باڵیۆزی چین لە ئێران : پێکەن پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تاران لە پێشینەی خۆی داناوە

🔸ژۆنگ پێی وو باڵیۆزی کۆماری گەلی چین بە ئاماژەدان بە لووتکەی ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای ووتی : ئەم لووتکەیە گەورەترین لوتکەی شەنگەهای بوو. شی جین پینگ ٥ دەست پێشخەری و پابەندبوونی گرینگی بۆ داهاتووی ئەم ڕێکخراوە خستەڕوو، کە سەردەمێکی نوێی بە ڕۆحی شانگهای بەخشی.

🔸ژۆنگ پێی وو باڵیۆزی کۆماری گەلی چین لە ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا کە یەکشەممە ٧ی ڕەزبەر لە باڵیۆزخانەی چین لە تاران بەڕێوەچوو ڕایگەیاند:

ئێوەی ڕۆژنامەنووس زۆر حەزتان لە پەیوەندییەکانی ئێران و چین و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان دوو ووڵات هەیە. سوپاسی هەوڵەکانتان دەکەم بۆ ناساندنی هەردوو ووڵات بە یەکتر. لە ڕاپۆرتی ئاژانسەکانی هەواڵی ئێران ەوە زانیمان کە کۆبوونەوەی لووتکەی ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای یەکێک لە تەوەرە گەرمەکانی ڕۆژانی ڕابردووە. لووتکەی ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای لە ١ی ئەیلول بەڕێوەچوو، و حەز دەکەم ئەنجامەکانی بە ٤ ڕستە پێناسە بکەم؛ لە ڕووی تایبەتمەندییەکانی یەوە، ئەم لووتکەیە گەورەترین لووتکەی شانگهای بوو و سەرۆک کۆماری چین میوانداری ئەم لووتکەیە و لووتکەی شانگهای پڵەسی کرد، کە پزێسکیان، سەرۆک کۆماری ئێران و سەرکردەکانی دیکە سەبارەت بە هاوکاری بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.


ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە