باڵیۆزی ڕووسیا لە لەندەن : لیز تراس هەفتەی داهاتوو سەردانی مۆسکۆ دەکات

پەیامی کورد    ...   باڵیۆزی ڕووسیا لە لەندەن : لیز تراس هەفتەی داهاتوو سەردانی مۆسکۆ دەکات .

باڵیۆزی ڕووسیا لە لەندەن ڕایگەیاند کە لیز تراس وەزیری کاروباری دەرەوەی بەریتانیا هەفتەی داهاتوو سەردانی مۆسکۆ دەکات .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری ئەلجەزیرە باڵیۆزی ڕووسیا لە لەندەن ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە لیز تراس وەزیری کاروباری دەرەوەی بەریتانیا هەفتەی داهاتوو سەردانی ڕووسیا دەکات و ووتی باشتربوونی پەیوەندی نێوان مۆسکۆ و لەندەن لە سەر بنەمای هەڕەشەکان ناکرێت .

ئەو هەروەها ووتی: لە ئەگەری ئەوەی کە لەندەن ڕووسیا بخاتە لیستەی گەمارۆوەکان یەوە ئەوە ئەوانیش هەنگاوگەلی تۆڵەئامێز دەگرنە بەر .

هەر لەم ڕاستایەوە " دیمیتری پسکۆڤ " ووتەبێژی کۆشکی کرێملین ئەمڕۆ دووشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ووتی کە مۆسکۆ بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا دەربارەی ئەگەری دەست بەسەرداگرتنی کەل وپەل و مۆڵک و ماڵی " ئێلیگارشییەکانی ڕووسیا " بە واتای  " گرووپگەلی بەهیزی نزیک لە حکوومەتی ڕووسیا " ی زۆر جێگای نیگەرانی ناو برد .

پسکۆف لەمبارەیەوە ووتی : ئەمە بەیاننامەیەکی زۆر جێگای نیگەرانی و ئازاردەرە لە لایەن لەندەنەوە ، بەڵام بە ڕای من لەمبارەیەوە دەبێ هەر شتێک بە ناوی ڕاستەقینەی خۆیەوە بانگ بکرێت . لەمبارەیەوە ئێمە سەبارەت بە هێرشێکی ئاشکار بۆ سەر کاروبار و تیجارەت " رووسیا " قسە دەکەین .

بە پێی ووتەی پسکۆف هەرجۆرە هەنگاوێکی لەم شێوەیە ، ئەوە ڕێکارگەلی هاوشێوەی لە لایەن مۆسکۆ وە بۆ پارێزگاری کردن لە بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانی ڕووسیای بەدوادادەبێت .

 


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە