باڵیۆزی ڤاتیکان لە عێڕاق لە ئاستانەی سەردانەکەی پاپ تووشی کۆرۆنا دەبێت
پەیامی کورد ... باڵیۆزی ڤاتیکان لە عێڕاق لە ئاستانەی سەردانەکەی پاپ تووشی کۆرۆنا دەبێت .
" میتجا لێسکۆوار " باڵیۆزی ڤاتیکان لە عێراق کە داڕێژەی سەرەکی سەردان و سەفەرەکی پاپ فڕانسیس بۆ عێراق ە هەواڵ لە پۆزەتیڤ بوونی تاقیکردنەوەی تووشبوونی بە کۆرۆنا هەواڵ دەدات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، میتجا لێسکۆوار بە جەخت کردنەوە لە سەر ئەم بابەتە و بەرنامەی سەفەری پاپ کە هیچ کات کاریگەری نابێت و ئەم سەفەرە بە پێی بەرنامە داڕێژراوەکان ئەنجام دەبێت ڕایگەیاند کە ئەو و چەند کەسی دیکە لە کارمەندانی باڵیۆزخانە لە کەرەنتین دا بەسەر دەبەن .
جێگای ئاماژەدانە بڕیار وایە سەفەری ١٤ ڕۆژەی پاپ فڕانسیس بۆ عێراق ، لە ماوەی بازنەی کاتی ٥ تاکوو ٨ی مانگی مارس ی داهاتوو ئەنجام بدرێت .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە