بایدن ئەگەری چاوپێکەوتنی لەگەڵ پووتین لە ١٠ی مانگی داهاتوو ڕەت نەکردەوە
پەیامی کورد ... بایدن ئەگەری چاوپێکەوتنی لەگەڵ پووتین لە ١٠ی مانگی داهاتوو ڕەت نەکردەوە .
جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەی خۆی لەگەڵ ڕۆژنامەوانان و لە ووڵامدانەوە بە پرسیارێک سەبارەت بە ئەگەری چاوپێکەوتنی لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین ئەم بابەتەی ڕەت نەکردەوە ووتی : " دەیبینین " .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتر ڕاپۆرتگەلێک دەربارەی ئەگەری چاوپێکەوتنی دووبارەی ڕابەرانی هەر دوو ووڵات پێش دانیشتنەکانی ناتۆ و ڕووسیا و هەروەها ڕێکخراوی ئەمنییەت و هاوکارییەکانی ئەورووپا و مۆسکۆ بڵاو ببوەوە . جۆ بایدن پێشتر لە چاوپێکەوتنێکی ڤیدیۆیی دا لەگەڵ هاوتا ڕووسییەکەی خۆی بەڕیوەی بردبوو و تێیدا سەبارەت بە بابەتگەلی جۆراوجۆر لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین گفتۆگۆیان کردبوو . دانیشتنی ناتۆ و هەروەها ڕێکخراوی ئەمنییەت و هاوکارییەکانی ئەورووپا لەگەڵ ناتۆ بۆ ڕۆژانی ١٢ و ١٣ ی جانیوەری بەرنامە داڕێژراوە .
میدیاکانی ئەمریکی ڕاپۆرت یان داوە کە گومانی ئەوە دەکرێت دانیشتنی ڕابەرانی هەر دوو ووڵات لە ڕۆژی ١٠ی مانگی داهاتوودا بەڕیوە بچێت . ئەگەری ئەم گفتۆگۆیانە زیاتر لە هەمووان لە سەر بابەتی ئۆکراین دەبێت و جۆ بایدن دەربارەی نیگەرانییە جیهانییەکان بەرامبەر بە هەنگاوەکانی مۆسکۆ لە بەرامبەر ئۆکراین دا هۆشادر بە هاوتا ڕووسییەکەی خۆی داوە .
هەروەها بابەتی کۆنترۆڵی چەک و تەقەمەنی یەکێکی دیکە لە بابەتە گرینگەکانی هەر دوو لایەن لەم گفتۆگۆیە دوو لایەنە دەبێت .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە