بایدن : ئەگەر پێویست بکات بە چەکی ئەتۆمی بەرگری لە کۆریای باشوور دەکەین .
پەیامی کورد ... بایدن : ئەگەر پێویست بکات بە چەکی ئەتۆمی بەرگری لە کۆریای باشوور دەکەین .
جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا و هاوتا نوێیەکەی لە کۆریای باشوور سەبارەت بە بەرفراوانکردنی نەمایشگەلی سەربازی و نیزامی هاوبەش و زیادکردنی جێگیرکردنی چەکی و تەقەمەنی ئەمریکی لەم ووڵاتەدا ڕێکەوتنیان کرد . ڕۆیتەرز نووسی سەرۆککۆماری نوێی کۆریای باشوور لە یەکەمین دانیشتنی خۆی لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی بە دوای وەرگرتنی گەرەنتی لە واری بەهێزکردنی هێڵانەوە لە بەرامبەر کۆریای باکوور بووە و بایدن یش لە بەیاننامەیەکی هاوبەش دا متمانە و گەرەنتی پێدا کە لە ئەگەری پێویست بە چەکگەلی ئەتۆمی بەرگری لە کۆریای باشوور دەکات .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە