بایدن بۆ بەهێزکردنی بەرەی دژە ڕووسی سەردانی ئەورووپا دەکات
پەیامی کورد ... بایدن بۆ بەهێزکردنی بەرەی دژە ڕووسی سەردانی ئەورووپا دەکات .
ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نیشتیمانی و نەتەوەیی کۆشکی سپی ڕایگەیاند : ڕووسیا لە هەموو ئامانجەکانی خۆی شکستی هێناوە .
جەیک سالیڤان ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نیشتیمانی دەوڵەتی جۆ بایدن شەوی رابردوو لە دانیشتنێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە سەرۆککۆماری ویلایەتەیەکگرتووەکان ئەمڕۆ چوارشەممە سەردانی ئەورووپا دەکات تاکوو " یەکگرتنی ئێمە لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان لە بەرامبەر هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین بەهێز بکات و دەربارەی هەنگاوەکانی دواترمان ڕاوێژ بکات ".
ئەو ووتی کە ڕووسیا لە هێرش کردنی بۆ سەر ئۆکراین سێ ئامانجی هەیە کە لە هەموویان دا شکستی هێناوە ، کە بریتین لە درووستکردنی تەفرەقە لە جیهانی ڕۆژئاوا ، بردنە سەرەوەی ڕۆخسار و هیزی ڕووسیا لە جیهان و لە پی دەرهێنانی ئۆکراین ە کە هەر سێ ئامانجەکەی ئەو دەرئەنجامی پێچەوانەیان هەبووە .
بە ووتەی والیڤان ، بایدن لە سەفەرە ئەورووپاییەکەی خۆی لە دانیشتنی بەپەلەی سەرانی ناتۆ بە ئامادەبوونی ٢٩ ئەندامی دیکەی ئەم پەیمانە بەشداری دەکات . هەروەها ئەو لەگەڵ ڕابەرانی حەوت وولاتی پیشەسازی جیهان " گرووپی ٧ " و هەروەها ٢٧ ووڵاتی ئەندامی یەکیتی ئەورووپا دیداری دەبێت .
ئەو ووتی کە سەرۆککۆماری ویلایەتەیەکگرتووەکان لەم سەفەرەدا دەربارەی زیادکردنی هاوکارییە سەربازییەکانی چەک و تەقەمەن و مرۆڤدۆستانە بە ئۆکراین و سەپاندنی گەمارۆگەلی زیاتر لە دژی کۆسکۆ لەگەل سەرانی ووڵاتانی ئەورووپایی گفتووگۆی دەکات . ئامانجی دیکەی ئەم سەفەرە " دەستەبەرکردنی ئەمنییەتی ووزەی ئەورووپا و سەربەخۆیی لە هاوردەکردنی نەوت و گازی رووسیا دەبێت .
سالیڤان ووتی : " ئەم شەڕە بە ئاسانی یا بە خێرایی کۆتایی نایێت بەڵام سەفەری سەرۆککۆماری ئەمریکا بۆ ئەورووۆا بۆ جەخت کردنەوە لە سەر ئەمەیە کە ووڵاتانی ڕۆژئاوایی یەکپارچە تا کۆتایی خاڵ ڕاوەستاوە .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە