بایدن سەبارەت بە سزادانی موحەمەد بن سەلمان بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... بایدن سەبارەت بە سزادانی موحەمەد بن سەلمان بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە .
جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا هەواڵ لە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک سەبارەت بە عەرەبستانی سەعوودی لە ڕۆژی دووشەممەدا دەدات .
" جۆ بایدن " سەرۆککۆماری ئەمریکا لە ووڵامدانەوە بە پرسیارێک سەبارەت بە سزادانی " موحەمەد بن سەلمان " وەلی عەهدی سەعوودی لە پەیوەندی لەگەڵ کوشتنی جەمال خاشقچی ، ووتی کە ئەو لەمبارەیەوە ڕۆژی دووسەممە بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک جۆ بایدن لە کاتی بەجێهێشتنی کۆشکی سپی لە ووڵامی ئەو پرسیارەی کە سزای موحەمەد بن سەلمان چیە ؟ ووتی " ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا بە شێوەی گشتی لەمبارەیەوە ئەوەی بڕیارە دەربارەی عەرەبستانی سەعوودی ئەنجامی بدەین قسە دەکەین ، بەڵام لەمبارەیەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکی زیاتری بڵاو نەکردەوە .
دەوڵەتی ئەمریکا لە شەوی هەینی دا ڕاپۆرتێکی هەواڵگری دەربارەی کوشتنی جەمال خاشقچی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە " موحەمەد بن سەلمان " فەرمانی کوشتنی ئەم نووسەرە عەرەبستانییەی دەرکردووە .
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە