بایدن سەبارەت بە شەڕی ڕووسیا لە دژی ئۆکراین پەیامێک سەرسوورهێنەر ڕادەگەێنێت
پەیامی کورد ... بایدن سەبارەت بە شەڕی ڕووسیا لە دژی ئۆکراین پەیامێک سەرسوورهێنەر ڕادەگەێنێت
سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا له ووڵاتی پۆڵه‌ندا وه ڕایگه‌یاند، هێرشى ڕووسیا بۆسه‌ر ئۆكراین رۆژێك و دووان و ساڵێكیش نیه‌و شه‌ڕێكى درێژخایه‌نه و ناتۆ هێڵى به‌رگرى ده‌بێت له‌به‌رده‌م ڕووسیا.
جۆ بایدن ڕایگه‌یاند، ئه‌و جه‌نگه‌ى كه ئێستا ڕووسیا له ئۆكراین به‌رپاى كردوه، شه‌ڕى ڕۆژێك و دووان و ساڵێكیش نیه به‌ڵكو شه‌ڕێكى درێژخایه‌نه.
ووتیشى، له‌شه‌ڕى ڕووسیا پشتیوانى له سه‌ركه‌وتنى دیموكراسى و شكۆى خه‌ڵكى ئۆكراین ده‌كه‌ن و ناتۆ ئێستا هێڵى به‌رگرییه به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانى ڕووسیا و هه‌رگیز چۆكى دانه‌داوه ، په‌یامیشى بۆ ئۆكراین ئه‌وه‌یه كه له گه‌ڵیان ده‌بن و شه‌ڕى ئه‌مرۆ په‌یوه‌ندى درێژخایه‌نى به‌مێژوه‌وه هه‌یه‌و به‌رگرى خه‌ڵكانى ناوچه‌كه‌ش به‌رده‌وام بوو تا دیواره‌كانى یه‌كێـتى سۆڤیه‌ت ڕووخان.
زیاتر له مانگێكه ڕووسیا هێرشى بۆسه‌ر ئۆكراین ده‌ست پێكردوه‌و تا ئێستا هێرشه‌كان به‌رده‌وامه.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە