بایدن :  فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و سیستەمگەلی بەرگری ئاسمانی دەخەینە بەر دەستی ئۆکراین

پەیامی کورد    ...    بایدن :  فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و سیستەمگەلی بەرگری ئاسمانی دەخەینە بەر دەستی ئۆکراین

سەرۆککۆماری ئەمریکا لە ووڵامدانەوە بە پرسیاری ڕۆژنامەوانان ، ڤلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیای " تاوانباری شەڕ " ناو برد .

جۆ بایدن سەرۆککۆماری ویلایەتەیەکگرتووەکان هەواڵ لە یەک میلیارد دۆلار هاوکاری سەربازی نوێ و هەناردەکردنی چەک و تەقەمەنی بە بۆردی زیاتر بۆ ئۆکراین دەدات . و لە سەر پاڵپشتی بێوێنەی واشینتۆن لە هاوپەیمانی خۆی لە شەڕ لەگەڵ ڕووسیا جەختی کردەوە .

بوودجەی پەسەند کراو هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی هێزەکانی ڕووسیا بە کییف ی پایتەختی ئۆکراین ی داگیرکراو ، بریتی لە بڕی ٢٠٠ میلیۆن دۆلارە کە لە کۆتاییەکانی هەفتەدا بۆی تەرخان کرا .هەروەها ٨٠٠ میلیۆن دۆلار بوودجەی نوێ ش وەکوو بەشێک لە پاکێتی هاوکاری بۆ ئۆکراین ە کە هەفتەی ڕابردوو کۆنگرەی پەسەندی کرد .

بایدن ڕایگەیاند : " ئەم خاڵانە ڕاگواستنی ڕاستەوخۆی کەل و پەل و کەرەستەیە لە وەزارەتی بەرگری ئێمەوە بۆ ئەرتشی ئۆکراین بۆ هاوکاری ئەوان لە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئەم هێرشەدا .

بایدن هەواڵی لە ڕاگواستنی سیستەمگەلی بەرگری ئاسمانی " بە بۆردێکی بەرزتر " بۆ ئۆکراین دەدات و بە جەخت کردنەوە لەسەر ئەوەی کە پاکێتی هاوکاری سەربازی نوێ " پاڵپشتییەکی بێوێنە " لە ئۆکراین و بریتی لە هەناردەکردنی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان یشە و ووتی " ئێمە هاوکاری ئۆکراین دەکەین تاکوو زیاتر دەستی بە سیستەمگەلی دژە ئاسمانی بە بۆردی باڵاتر و کەرەستەگەلی تایبەت بە ئەم سیستەمە بگات .


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە