بایدن لەگەڵ سەرکردەکانی ئەورووپا کۆدەبێتەوە
پەیامی کورد ... بایدن لەگەڵ سەرکردەکانی ئەورووپا کۆدەبێتەوە
بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە ٢٠ی ئۆکتۆبەر لەگەڵ ئۆرسێلا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا و چارڵز میشێل سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەورووپا کۆدەبێتەوە.
لە تەوەرەکانیاندا دانووستان لەسەر باجی پۆڵا و ئەلۆمینیۆم دەکەن، پەیامێک دەدەن لەسەر پرسی ئۆکراین ، ڕێوشوێنەکان لەسەر ڕووسیا و ئەگەر ڕێککەوتن لەسەر باجی پۆڵا نەبێت ئەوا قسەیان لەسەر دەکەن.
ئامانجەکانی دیکەی کۆبوونەوەکە بریتین لە بەهێزکردنی هاوکارییەکانی ترانزاتلانتیک و ڕوونکردنەوەی ڕێوشوێنەکانی دژ بە ڕووسیا.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە