بایدن لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە و بەرگری ئۆکراین کۆبووەوە

پەیامی کورد     ...   بایدن لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە و بەرگری ئۆکراین کۆبووەوە

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە دووەم ڕۆژی سەردانەکەیدا بۆ پۆڵەندا، لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە و بەرگری ئۆکراین کۆبووەوە و جەخت لەسەر هاوکاریکردنی ئۆکراین کراوەتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕووسیا.

ئەمڕۆ لە شاری وارشۆی پۆڵەندا، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ دیمیتری کۆلیبا، وەزیری دەرەوە و ئەلێکسی ڕیزنیکوف، وەزیری بەرگری ئۆکراین کۆبوونەوە.

دیمیتری کۆلیبا، وەزیری دەرەوەی ئۆکراین لە تویتەری خۆی لەبارەی کۆبوونەوەکەوە بڵاویکردووەتەوە و کۆبوونەوەکەی بە “چارەسەرهێن” ناوبردووە و ڕایگەیاندووە: ئەم شێوازە یارمەتیدەر دەبێت بۆ هاوکارییکردنی ئۆکراین لەبوارەی سیاسی و ئەمنییەوە، بۆ ئەوەی ڕووبەڕووبوونەوە بەرامبەر ڕووسیا بەهێزببێت.

لە دوای هێرشی ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢ و دەستپێکردنی هێرشی ڕووسیا بۆ ئۆکراین ، ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆی جۆ بایدن ە لەگەڵ بەرپرسانی ئۆکراین.


ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە