بایدن لە خەڵکی سڤیلی فەلەستین " دەبێت ڕاستیەکان ببینین "

پەیامی کورد   ...  بایدن لە خەڵکی سڤیلی فەلەستین " دەبێت ڕاستیەکان ببینین "

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، زۆرینەی ئەو خەڵکەی لە فەلەستین دەژین هیچ پەیوەندییەکیان بە حەماس ەوە نییە و ووتی، "نابێت ئەم ڕاستییە لەبیر بکەین".

جۆ بایدن لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیا لێدوانێکی نوێی سەبارەت بە زیادبوونی هێرشەکانی حەماس و ئیسرائیل لە غەززە بڵاوکردەوە.

بایدن ئاماژەی بەوەشکرد، "لە هێرشی بەرەنگاربوونەوەی ئیسرائیل کە دەستیپێکردووە، هاووڵاتیانی مەدەنی فەلەستینی گیانی خۆیان لەدەست دەدەن". ئیدارەی تەلئەڤیڤ بۆمبی فسفۆری قەدەغەکراوی نێودەوڵەتی لە غەززە کەڵک وەردەگرێت.

هەروەها ئیسرائیل خۆراک و سووتەمەنی و ئاو و کارەبای بۆ غەززە بڕیوە.


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە