بایدن : لە سەر کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی پریگۆژین سەرم سووڕ نەمابوو
پەیامی کورد ... بایدن : لە سەر کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی پریگۆژین سەرم سووڕ نەمابوو
ووتەبێژی کۆشکی سپی بۆ ئاسایشی نەتەوەیی، ئادرین واتسۆن سەبارەت بە کۆچی دوایی سەرۆکی ڤاگنەر، ئێڤگنی پریگۆژین ڕایگەیاند، ڕووداوەکە بە لەبەرچاوگرتنی ڕابردووی پووتین، سەرۆکی ڕووسیا، شتێکی سەرسووڕهێنەر نییە. ئەگەر پشتڕاست کرایەوە کە مردنی پریگۆژین ڕاستە، نابێت کەس بەو ڕووداوە سەری بسووڕمێ.
لە لایەکی دیکەوە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا یەکەم لێدوانی لەسەر ئەو ڕووداوە دا و ڕایگەیاند : نازانم بە تەواوی چی ڕوویداوە، بەڵام سەرم سووڕ نەما". کەم شت هەیە لە ڕووسیا کە پووتین دەستی تێدا نەبێت. من بە هیچ شێوەیەک هیچ بیرۆکەیەکم نییە کە لە پشت پەردەوە چی ڕوودەدات”.
ئەو فڕۆکەیەی 10 کەس تێدا گیانیان لەدەستداوە، فڕۆکەی تایبەتی سەرۆک ڤاگنەر پریگۆژین، لەکاتی ڕۆشتنی لە مۆسکۆوە بۆ سەنت... ئەمڕۆ پێتێرزبۆرگ دابەزی.
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە