بایدن نهێنییه‌ك له‌باره‌ی هێزه‌كانی رووسیا له‌ شه‌ڕی ئۆكراین ئاشكرا ده‌كات

پەیامی کورد   ...  بایدن نهێنییه‌ك له‌باره‌ی هێزه‌كانی رووسیا له‌ شه‌ڕی ئۆكراین ئاشكرا ده‌كات

جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئەمریکا رایگه‌یاند، روسیا هێزەکانی بۆ هێرشی زیاتر بۆ سەر ئۆکراین ئامادە دەکات.
جۆ بایدن لە میانی پێشوازیکردن لە ئۆلاف شۆڵتز، راوێژکاری ئاڵمانیا لە کۆشکی سپی ، ڕایگەیاند :"ئەو پاڵپشتییە سەربازییەی کە پێشکەشی ئۆکراین دەکەین، جیاوازی لە شەڕەکەدا دروست کردوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، له‌ ئێستادا رووسیا هێزەکانی خۆی بۆ هێرشی زیاتر بۆ سەر ئۆکراین ئامادە دەکات و پلان بۆ هێرشی دیكه‌ داده‌نێت

لای خۆیەوە شوڵتز ئاماژەی بەوەدا کە "ئەمساڵ بەهۆی لێکەوتەکانی شەڕی ڕووسیا لە ئۆکراین گرینگ دەبێت"، ووتیشی، "هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا لە باشترین ئاستیدایە".


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە