بایدن ، نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دادەمەزرێنێت
پەیامی کورد ... بایدن ، نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دادەمەزرێنێت
ئایا لیندۆ تۆماس گرینفیڵد ، دەبێتە نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ؟
بە پێی ڕاپۆرتێک لە سی بی ئێس نیووز ەوە جۆ بایدن کە بەرامبەر بە داتاکانی میدیاکان وەکوو سەرۆکوەزیرانی ئەمریکا هەڵبژێردراوە ، بە نیازە لیندۆ تۆماس گرینفیڵد دیپلۆماتی ئەمریکی وەکوو نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بناسێنێت .
تۆماس گرینفیڵد ، دیپلۆماتی ئەمریکی یە کە دەستیاری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە کاروباری ئەفریقیا لە کاتی سەرۆککۆماری باراک ئۆباما بوو .
دیمۆکراتەکانی نزیک لە بایدن لەو باوەڕەدان کە دامەزراندنی تۆماس گرینفیڵد وەکوو ژنێکی ڕەش پێست و دیپلۆماتی بەڕێز ، بتوانێت ببێتە هۆکاری " باشتر بوونی ڕۆحییات " و هاوکاری بکات .
پێشتریش گۆڤاری نیۆیۆرک تایمز نووسی کە لەوانەیە تۆنی بلیکێن دەبێتە وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە