بایدن هۆشداری بەپەلە دەدات سەبارەت بە هەڵگیرسانی شەڕی گەورەی جیهانی

پەیامی کورد     ...   بایدن هۆشداری بەپەلە دەدات سەبارەت بە هەڵگیرسانی شەڕی گەورەی جیهانی

سەرۆکى ئەمریکا جەخت دەکاتەوە کە مامەڵەى رووسیا لە ئۆکرانیا هەڵەیەو جیهان بەرەو شەڕ ئاڕاستە دەکات، دەشڵێت، ڕووبەڕووبونەوەی ئەمریکا و ڕووسیا مانای دەستپێکردنی شەڕی جیهانیە.

جۆ بایدن، سەرۆککۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نوێترین ڕاگەێندراویدا لەبارەی نزیکبوونەوەی شەڕ لەگەل ڕووسیا لە خاکی ئۆکرانیا داوای لەهەموو ئەو ئەمریکیانە کرد کە لە خاکی ئۆکرانیان دەست بەجێ ئەو ووڵاتە جێبهێڵن و داواشی کرد هیچ ئەمریکیەک گەشت بۆ ئەو ووڵاتە نەکات.

سەرۆکى ئەمریکا ئاماژەى بەوەشکردوە، پەرەسەندنەکان لەگەڵ ڕووسیا لە ئان و سات دایە و ئەگەری ئەوە هەیە دۆخەکان بەشێوەیەکی شێتانە گۆڕانکاریان بەسەربێت.

سەرۆکى ئەمریکا هۆشداریشی دا و ووتی ڕووبەڕووبونەوەی ئەمریکا و ڕووسیا مانای دەستپێکردنی شەڕی جیهانیە.


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە