بایدن : هێرشی ئەم دواییە لە لایەن گرووپەکانی ژێر پشتیوانی کۆماری ئیسلامییەوە ئەنجام دراوە

پەیامی کورد   ...  بایدن : هێرشی ئەم دواییە لە لایەن گرووپەکانی ژێر پشتیوانی کۆماری ئیسلامییەوە ئەنجام دراوە

بایدن : هێرشی ئەم دواییە لە لایەن گرووپەکانی ژێر پشتیوانی کۆماری ئیسلامییەوە ئەنجام دراوە؛ کاردانەوەی بەرفراوان بەرامبەر بە کوشتنی سەربازانی ئەمریکی لەم ووڵاتەدا

دوای ڕاگەیاندنی کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکی و برینداربوونی ٢٧ سەربازی دیکە لە بنکەی هێزەکانی ئەو ووڵاتە لەسەر سنووری سووریا و لوبنان، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: ئێمە خەریکی کۆکردنەوەی ڕاستییەکانین لەسەر ئەم هێرشە، بێگومان دەزانین کە لەلایەن ئەو گرووپانەی کە کۆماری ئیسلامی پشتیوانیان لێدەکەن لە سووریە و عێراق ئەنجامدراوە.

جۆ بایدن جەختی كردەوە: كەسانێك كە لەو هێرشەدا بەرپرسیارن لە کاتێکدا و بە شێوەیەک کە خۆمان هەڵیدەبژێرین لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکەین.

هاوكای، لیندسی گراهام، سیناتۆری کۆماریخوازی ئەمریکا، لە کاردانەوەدا بەرامبەر بەم هێرشە کوشندەیە، ووتی: تاکە شتێک کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لێی تێدەگات، هێزە.

ناوبراو زیادی کرد: پێویستە ئەمریکا لە ئێستاوە کۆماری ئیسلامی بکاتە ئامانج،
هێرشەکان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی بە ژێرخانی و کارمەندەکانیان پارە دەدەن.

هەروەها تام كاتن، سیناتۆری کۆماریخواز خوازیاری ووڵامدانەوەی سەربازی تووند بۆ تیرۆریستانی کۆماری ئیسلامی چ لە ناوخۆی ئێران و چ لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو.

هەروەها ڕیک سكات، سیناتۆری کۆماریخوازەکان لە ویلایەتی فلۆریدا، لە كاردانەوە بە کوشتنی سێ سەربازی ئەمریكی ووتی "کۆماری ئیسلامی بە ئاشکرا هێز و ئیرادەی ئەمریکا دەخاتە ژێر پرسیارەوە".


ئەم بابەتە 12005 جار خوێندراوەتەوە