بایدن : هێزەکانی ئەمریکا بۆ بەرگری لە ئۆپراسیۆنی دوژمنانەی ئێران، لە عەرەبستان جێگیر کراون
دوێنێ سێشەممە ڕێکەوتی ٧ی دیسەمبەری ٢٠٢١ "جۆ بایدن" سەرۆککۆماری ئەمریکا سەبارەت بە جیگیربوونی هێزەکانی ئەو ووڵاتە لە شوێنە جیاجیاکانی جیهاندا ڕاپۆرتێکی ڕادەستی کۆنگرەی ئەمریکا کرد.
لەو ڕاپۆرتەدا باسی لە چۆنیەتی جێگیربوونی هێزەکانی ئەمریکا لە "عێراق، سووریا، ئۆردۆن، عەرەبستان، تورکیا، ئەفغانستان، ڕۆژهەڵاتی ئەفریقیا و فلیپین" کردووە.
"بایدن" سەبارەت بە بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عەرەبستان وتوویەتی: "ئێمە ئەو هێزە نیزامییەمان بۆ بەرگری لە هێز و بەرژەوەندییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ناوچە، لەهەمبەر هێرشەکانی ڕێژیمی ئێران و ئەو گرووپانەی کە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە پشتیوانییان لێ دەکرێت جێگیر کردووە".
"بایدن" ڕاشکاوانە وتوویەتی، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی پاشایەتی عەرەبستان توانای بەرگری ئاسمانی و مووشەکی خۆمان لە ناوچەدا بەهێز کردووە و پشتیوانی لە ئۆپراسیۆنی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە ناوچەدا دەکەن.
لە ئێستادا دوو هەزار و ١٢٠ کەس لە هێزە نیزامییەکانی ئەمریکا لە چوارچێوەی دەسەڵاتی پاشایەتی عەرەبستاندا جێگیرن و بەشێکی کەم لە هێزەکانی ئەو ەوڵاتە بۆ ئۆپراسیۆن، دژی گرووپی "ئەلقاعیدە و داعش" لە عەرەبستان و یەمەن تەرخان کراون
ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە