بایدن و سەرۆکی چین بە شێوەی ئۆنڵاین لەسەر داواکاری دوو لایەن بۆ هاۆکاری زۆرتر چاوپێکەوتنیان ئەنجام دا

پەیامی کورد      ...     بایدن و سەرۆکی چین بە شێوەی ئۆنڵاین لەسەر داواکاری دوو لایەن بۆ هاۆکاری زۆرتر چاوپێکەوتنیان ئەنجام دا

هەر دوو ووڵاتی ئەمریکا و چین بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە کە تیایدا ڕێکارگەلی دوورکەوتنەوە لە ئاژاوە و پێکەوەگیرسانی دوو ووڵاتەکەی دیاری کردووە و لە هەمان کاتدا کە ئاماژەیان بە خاڵی لێکترازانی هەر دوو ووڵات کردووە و جەختیان لەوە کردووەتەوە دەبێت کەمترین بەرکەوتنیان هەبێت و ئاژاوە و شەڕ نەگیرسێننەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی فەرمی چین، شی لەم چاوپێکەوتنەدا ڕایگەیاند بۆ ئەوەی چین و ئەمریکا لە «سەردەمی نوێ» پێکەوە بسازن و کێشەکان وە لاوە نێن، دەبێت سێ بنەڕەتی ڕێزگرتنی دوولایەنە، پێکەوەژیانی ئاشتیخوازانە و هاوکاری براوە-براوە  ڕەچاو بکرێت.


ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە