بایدن : پووتین شەڕی هەڵبژارد و دەبێ پاشهاتەکانی قەبووڵ بکات

پەیامی کورد     ...    بایدن :  پووتین شەڕی هەڵبژارد و دەبێ پاشهاتەکانی قەبووڵ بکات 

بایدن ڕایگەیاند :  پووتین شەڕی هەڵبژارد و دەبێ پاشهاتەکانی قەبووڵ بکات ئەمەش لە حاڵێکدایە کە سەپاندنی گەمارۆگەلی تووند و بەهێزم لە دژی ڕووسیا پەسەند کرد .

سەرۆککۆماری ئەمریکا جگە لەوەی کە جەختی کردەوە کە هاوتا ڕووسەکەی شەڕ دژی ئۆکراینی هەڵبژارد و دەبێ پاشهاتەکانی قەبووڵ بکات هەواڵی لە ڕەزامەندی خۆی بۆ سەپاندنی گەمارۆگەلی تووند و بەهێز لە دژی ڕووسیا دا .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاڕتی عەرەبی ڕووسیا وە جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا شەوی پءنجشەممە لە پرێس کۆنفڕانسێکدا هەواڵیکی دەربارەی هێرشی سەربازی ڕووسیا بۆ سەر خاکی ئۆکراین پشت ڕاست کردەوە کە ڤلادیمیر پووتین هەموو پێشنیارێکى ئەمریکا و باقی وولاتانی ڕەت کردووەتەوە .

سەرۆکى ئەمریکا رێگە نادەین رووسیا سوود لە ئامێرە تەکنەلۆژییەکانى ئێمە وەربگرێت و هەموو کارێک دەکەین بۆ هاوکاریکردنى ئۆکرانیا.

بایدن جەختیکردەوە، کە لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان سزای رووسیا دەدەن کە زنجیرەیەک سزای ئابوری لە خۆی دەگرێت و ئێستاش چوار بانکى دارایی رووسی سزادراون.

سەرۆکى ئەمریکا ئەوەشى خسەڕوو، هێزەکانیان ناچەنە هیچ پێکدادانێکی چەکداری لەناو خاکى ئۆکرانیا و دەشڵێت هێزە سەربازییەکانمان لە رۆژهەڵاتى ئەورووپا زیاد دەکەین".

لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا بایدن باسى لەوە کرد، کە هێرشەکانى رووسیا دوژمنکارانەیە بەرامبەر جیهان، بۆیە رووسیا رووبەرووی قورسترین سزا دەبێتەوەو ئەو سزایانەش هەموو تواناکانى ئەو وڵاتە دەکاتە ئامانج.

هەروەها سەرۆکى ئەمریکا ووتیشى" سەرجەم وڵاتان بەرپرسیارێتی جەنگ دەخەنە ئەستۆی پووتین، بۆیە پووتین بەرپرسیاریەتى ئەو کارەی دەکەوێتە ئەستۆ".

 


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە