بایدن : پووتین لە هێرش کردن بۆ سەر ئۆکراین دەرئەنجامی پێچەوانەی وەرگرت
پەیامی کورد ... بایدن : پووتین لە هێرش کردن بۆ سەر ئۆکراین دەرئەنجامی پێچەوانەی وەرگرت
هۆشداری گرووپی ٧ بە ڕووسیا سەبارەت بە ئەگەری بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لە ئۆکراین
جۆ بایدن دوێنێ پێنجشەممە لە کۆتایی لە کۆتایی دانیشتنی سەرانی حەوت ووڵاتی پیشەسازی ڕۆژئاوا ، بەناوبانگ بە گرووپی ٧ ، لە پرێس کۆنفرانسێکی میدیایی دا ووتی : " ناتۆ هیچ کات لە ئاستی ئەمڕۆدا هاوپەیمان و یەکگرتوو نەبووە . پووتین خەریکە بە هۆی هێرشەکەی خۆی بۆ سەر ئۆکراین دەرئەنجامی پێچەوانە دەبینێت .
سەرۆککۆماری ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ووتی ووڵاتەکەی بۆ وەرگرتنی ١٠٠ هەزار پەنابەری ئۆکراینی ئامادەیە .
ئەو هەروەها جەختی کردەوە کە گەمارۆوە نوێیەکان لە دژی سەدان کەس و ڕێکخراوی دەوڵەتی ڕووسیا سەپێندراوە .
سەرانی گرووپی ٧ لە کۆتایی دانیشتنی ڕۆژی پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکی هاوبەش دا ، دژی ئەگەری کەڵک وەرگرتنی ڕووسیا لە چەکی کیمیاوی و بیۆلۆژیکی لە هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراین هۆشدار یان دا .
ئەوان لە دوای دانیشتنی بەپەلە و گرینگی خۆیان لە برۆکسڵ ووتیان : " لە دژی هەر جۆرە بەکار هێنانی چەکگەلی کیمیاوی ، بیۆلۆژیکی و ئەتۆمی یا خود مەواددی پەیوەندیدار بەوانەوە هۆشداری دەدەین " جۆ بایدن یش لە دانیشتنە ڕۆژنامەوانییەکەدا ووتی : کە لە ئەگەری سوود وەرگرتنی ڕووسیا لەم جۆرە چەکانە ، ئەوە ناتۆ کاردانەوەی خۆی نیشان دەدات .
لەم بەیاننامەیەدا هەوڵەکانی ڕووسیا بۆ بڵاوکردنەوەی هەوڵی درۆ لە سەر ئەوەئ کە ئۆکراین بە نیازی سوود وەرگرتن لە چەکی کیمیاوی یا ئەتۆمییە ، شەرم ئاوەر ناوبرد و ووتی : " ئێمە بە تووندی کاری دوژمنکارانە و بە تەواوی بێ بنەمای بڵاوکردنەوەی درۆ لە لایەن ڕووسیاوە لە دژی ئۆکراین شەرمەزار دەکەین ... و نیگەرانی خۆی دەربارەی ووڵاتانی دیکە و ئەو ئەکتەرانەی کە کاروباری بڵاوکردنەوەی درۆوەکانی رووسیا بەهێز دەکەن ڕادەگەێنین .
ئاماژەی سەرانی گرووپی ٧ بە بێ ئاماژەدان بە ناوی چین کە حاڵی پێداچوونەوە بە هاوکاری سەربازی یا دارایی بە مۆسکۆ وە : " بەڵام لە تووندتر بوون و هێزی سەرکوتکردنی خەڵکی ڕووسیا و شێوازی قسەکردنی دژمنانەی ڕابەری ڕووسیا لە دژی هاوولاتی گەلی ئاسایی ئەو ووڵاتە نیگەرانین ".
لە کۆتایی دانیشتنەکە : ئیمانۆئێل ماکرۆن ، سەرۆککۆماری فەڕەنسا ووتی کە بە باوەڕی ئەو چین هێشتا خوازیاری کۆتایی شەڕ لەگەڵ ئۆکراین ە و لە هەر هەنگاوێک کە دۆخەکە ئاڵۆزتر و قەیرانیتر بکات دوورەپەرێزی دەکات .
ماکرۆن ووتی : " چین وەکوو ئەندامێکی شەورای ئەمنییەتی نەتەوەیەکگرتووەکان و هێزێکی جیهانی دەبێ کەلک لە نێوەندگیری خۆی وەربگرێت تاکوو بە ڕووسیا بداتە قەبووڵ کردن کە دەبێ بەم شەڕە کۆتایی بێنێت .
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە