بایدن پیلانێک بۆ ڕاوەستاندنی فرۆشی چەکی هێرشبەر بە عەرەبستان ڕادەگەینێت

پەیامی کورد     ...     بایدن پیلانێک بۆ ڕاوەستاندنی فرۆشی چەکی هێرشبەر بە بەعەرەبستان ڕادەگەینێت  .

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند بە هۆی نیگەرانییەکانی مافی مرۆڤ ەوە ، دەوڵەتی جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا خەریکی بەدواداچوونی هەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتنی چەکی هێرشبەر لەگەڵ عەرەبستانی سەعوودییە و فرۆشتنی کەل و پەلی سەربازی داهاتوو بە چەکگەلی بەرگری سنووردار دەکات .

بە پێی ڕاپۆرتێک ڕۆیتەرز سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە زاری ٤ کەس لە سەرچاوەکانی خۆی لە دەوڵەتی بایدن ڕایگەیاند لە دوای ڕاوەستاندنی فرۆشی نیو میلیارد دۆلار چەک بە عەرەبستانی سەعوودی بە هۆی نیگەرانییەکان لە کوشتنی خەلک لە یەمەن لە سەرەتای ئەمساڵەوە ، بەرپرسانی دەوڵەتی بایدن خەریکی هەلسەنگاندنی فرۆشی کەلو پەل بە عەرەبستانن تاکوو ببینن کامەیان بۆ حاڵەتی بەرگرین و دواتر ئیزنی ئیزنی فرۆشتنی ئەوانە بە سەعوودییەکان بدرێت .

نێد پرایس ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند : هەوڵەکانی ئێمە بۆ کۆتایی پێهێنان بە دەرگیرییەکانی یەمەن ە و هەروەها دەبێ متمانەمان بە دەست هەبێت کە عەرەبستانی سەعوودی هەموو شتێک بۆ بەرگری لە خاک و خەڵکەکەی لە بەردەست دایە .

ئەو هەروەها ووتی : بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا پەیمانی داوە کە کۆتایی بە پاڵپشتی نیزامی  ویلایەتەیەکگرتووەکان لە کارزاری نیزامی عەرەبستان لە دژی حووثییەکان بێنێت .

 


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە