بایدن پەیمانی ئەتۆمی لەگەڵ ڕووسیا بۆ ماوەی ٥ ساڵی دیکە درێژ دەکاتەوە

پەیامی کورد      ...    بایدن پەیمانی ئەتۆمی لەگەڵ ڕووسیا بۆ ماوەی ٥ ساڵی دیکە درێژ دەکاتەوە

سەرۆککۆماری نوێی ئەمریکا پەیمانی ئەتۆمی لەگەڵ ڕووسیا بۆ ماوەی ٥ ساڵی دیکە درێژ دەکاتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆیتەرز ، جۆ بایدن کە بەم تازییانە سوێندی سەرۆککۆماری بە جێ هێنا وە ، پەیمانی ئەتۆمی ستارت لەگەڵ ڕووسیا بۆ ماوەی ٥ ساڵی دیکە درێژ دەکاتەوە . ئەم پەیمانە تا چەند ڕۆژی دیکە بە کۆتا دەگات . ترامپ ڕایگەیاندبوو لە ئەگەری مانەوەی لە پۆستی سەرۆککۆماری ئەمریکا لەم پەیمانە دەکشێتەوە . پەیمانی سەرەکی ستارت بۆ کاتی شەڕی سارد دەگەڕێتەوە کە لە دوای هەڵوەشاندنەوەی شەورەوی دووبارە لە نێوان ڕووسیا و ئەمریکا نوێ کرایەوە .

جین پساکی ووتەبێژی کۆشکی سپی ووتی : سەرۆککۆمار بایدن بارەها ڕایگەیاندووە کە پەیمانی ستارت بە قازانجی بەرژەوەندی ئەمریکایە و دەبێ نوێ بکرێتەوە .

 


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە