بایدن گفتوگۆیەکی لەگەڵ بن سەلمان کرد
پەیامی کورد ... بایدن گفتوگۆیەکی لەگەڵ بن سەلمان کرد
کۆشکی سپی سەبارەت بە گفتوگۆی سەرۆکی ئەمریکا و شازادەی جێنشینی سەعوودیە ڕایگەیاند : بایدن گفتوگۆیەکی لەگەڵ بن سەلمان هەبوو سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنی ململانێی نێوان ئیسرائیل و حەماس.
سەرۆکی هەردوو ووڵات خوازیاری ئازادکردنی خێرای سەرجەم زیندانییەکان بوون.
هاوڕابوون لەسەر بەردەوامی هەوڵە هەمەلایەنەکان بۆ پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەکە و ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنی ئەم ململانێیە.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە