بایدن یاسای قەدەغەی هاوردەکردنی نەوت لە ڕووسیا و کۆتاییهێنان بە پەیوەندییە بازرگانییەکانی واژوو کرد
پەیامی کورد ... بایدن یاسای قەدەغەی هاوردەکردنی نەوت لە ڕووسیا و کۆتاییهێنان بە پەیوەندییە بازرگانییەکانی واژوو کرد
جۆ بایدن سەرۆککۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دوو یاسای قەدەغەی هاوردەکردنی نەوت لە ڕووسیا و کۆتاییهێنان بە پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ ئەم ووڵاتە واژوو کرد.
کۆشکی سپی ڕۆژی هەینی لە ڕاگەێندراوێکدا ڕایگەیاند واژووکردنی ئەم دوو یاسایە لە ڕاستای فشارهێنان و گەمارۆدانی زیاترە بۆ سەر بێلاڕووسیا و هاوپەیمانەکانی.
ئەم دوو یاسایە بێ ئەوەی تەنانەت یەک دەنگی نەرێنی وەربگرێت لە لایەن کونگرەی ئەمریکاوە پەسەند کرا و پاش واژووکردنی لەلایەن جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکاوە، خرایە واری جێبەجێ کردنەوە ..
کونگرەی ئەمریکا هاوردەکردنی نەوت و، گازی پەسەند کرد.
سەرۆککۆماری ئەمریکا پێشتر ڕایگەیاندبوو ووڵاتەکەی سەرەکیترین سێکتەری ئابووری دەپێکێت. و سەرجەم هاوردەکانی نەوت و گاز و ووزە لە ڕووسیا ڕادەگرین.
بایدن وتبووی ئەم بڕیارە لەبەر پاڵپشتییەکی بەهێزی (حیزبی دیموکرات و کۆماریخواز) لە ئۆکراین ە. ئێمە پارەی شەڕکردنی ڤلادیمیر پووتین دابین ناکەین.
پووتین ٢٤ فێبریوەری هێرشی کردە سەر ئۆکراین و ئەمە بووە هۆی پەرۆشی زۆربەی ووڵاتانی جیهان و لە لایەن زۆربەی ووڵاتە ئەورووپیەکان و ئەمریکا گەمارۆ درا
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە