بایدن ی سەرۆککۆماری ئەمریکا بە جیددییەتەوە کاتی داگیرکردنی ئۆکراین ی لە لایەن ڕووسیاوە ڕاگەیاند و ئاشکرای دەکات
پەیامی کورد ... بایدن ی سەرۆککۆماری ئەمریکا بە جیددییەتەوە کاتی داگیرکردنی ئۆکراین ی لە لایەن ڕووسیاوە ڕاگەیاند و ئاشکرای دەکات
سه‌رۆكکۆماری ئه‌مریكا رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوودا رووسیا به ئه‌گه‌رێكی زۆر به‌هێزه‌وه ده‌ست به داگیركردنی ئۆكرانیا ده‌كات، ئه‌وه‌شیان به هاوپه‌یمانه‌كانیان له ئه‌وروپا و جیهان راگه‌یاندوه.
به‌پێی تۆری هه‌واڵی بی بی سی ، ئه‌مڕۆ هه‌ینی جۆ بایدن، سه‌رۆكکۆماری ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه، ئه‌گه‌رێكی به‌هێز له ئارادایه كه ده‌ستپێكی مانگی داهاتوو رووسیا ده‌ست به جێبه‌جێكردنی پلانی داگیركردنی ئۆكرانیا بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوودا ڕووسیا به ئه‌گه‌رێكی زۆر به‌هێزه‌وه ده‌ست به داگیركردنی ئۆكرانیا ده‌كات، ئه‌وه‌شیان به هاوپه‌یمانه‌كانیان له ئه‌ورووپا و جیهان راگه‌یاندوه.
بایدن باسی له‌وه‌شكردوه، ئاماده‌یی ووڵاته‌كه‌ی دووپاتكرده‌وه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمان و هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هه‌ر ووڵامدانه‌وه‌یه‌كی ده‌ستبه‌جێ له ئه‌گه‌ری هێرشكردنه سه‌ر ئۆكرانیا له‌لایه‌ن ڕووسیاوه.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه دیمیتری پیسكۆڤ، ووته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ڕووسیا " كرێملین رایگه‌یاند، "هێشتا ته‌واوی ده‌رگاكان له به‌رده‌م دانووستانێكی دیپلۆماسیانه‌دا دانه‌خراون و ئه‌وه‌ش هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا و ڕووسیایه کە دابینكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری دووپات ده‌كاته‌وه".
ئه‌و لێدوانه‌ی بایدن له‌كاتێكدایه كه مۆسکۆ ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ نیازێکی هه‌بێت بۆ ئەنجامدانی هەر ئۆپراسیۆنێک لەسەر ئۆکرانیا و جەختیشیکردەوە، کە هەمو ئەو دەنگۆیانە هەڵەن و ئامانجیان زیادكردنی گرژییەكانه.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە