براکەی حەیدەر قوربانی بەندکراوی سیاسی لە سێدارەدراوی پەت و سێدارەی ئێران بە حۆکمێکی ناڕەوا دەست بەسەر کرا
پەیامی کورد ... براکەی حەیدەر قوربانی بەندکراوی سیاسی لە سێدارەدراوی پەت و سێدارەی ئێران بە حۆکمێکی ناڕەوا دەست بەسەر کرا
حەسەن قوربانی برای حەیدەر قوربانی دوای ئەوەی ناڕەزایەتی دەربڕیوە بەرامبەر جێبەجێکرانی نهێنی سزای سێدارەی براکەی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە
ئەمە لە حاڵێکدایە کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ی دیسەمبەری ٢٠٢١ ، "حەیدەر قوربانی" کوڕی "عەلی"، زیندانی سیاسی کوردی خەڵکی شاری کامیاران سەر بە پارێزگای سنە ، لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە لە زیندانی سنە لە سێدارە درا.
بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لە زیندانی سنە حوکمی ئەو زیندانییە سیاسییە کوردەیان کاتژمێر ٤ی بەیانی جێبەجێ کردووە. هاوکات یەکێک لە براکانی "حەیدەر قوربانی" لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بە ناوی حەسەن قوربانی دەست بەسەر کراوە.
ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاندووە: "هێزە ئەمنییەتی و ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم، هەموو گۆڕستانی گوندی بزوەشیان لە ترسدا میلیتاریزە کردووە".
هەروەها پێشتر سەدان هاووڵاتی خەڵکی کامیاران بە واژووکردنی نامەیەک ڕوو لە ڕێبەری ڕێژیمی ئێران، خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی "حەیدەر قوربانی"، زیندانی سیاسی مەحکووم بە لە سێدارەدان ی بەندکراو لە زیندانی سنە بوون.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە