برای بەرپرسێکی دەزگای دژە تیرۆری سلێمانی " یەکیتی " خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد

پەیامی کورد      ...   برای بەرپرسێکی دەزگای دژە تیرۆری سلێمانی " یەکیتی " خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد

دوای ئەوەی لەچەند شەوی ڕابردوو كەسێك لە گەڕەكی هەواری شار لە سلێمانی بەناوی دژە تیرۆرەوە تەقەی بەسەر ژمارەیەك هاووڵاتیدا كردبوو، ئەو كەس خۆی ڕادەستی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕ كردووە و لە ئێستادا دەستگیركراوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانە لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە، دوای ئەوەی لە چەند شەوی ڕابردوودا كەسێك كە خۆی وەک کارمەندی دەزگای دژەتیرۆر ناساندووەو ئەوەی ڕاگەیاندووە كە ئەوان هێزی دژە تیرۆرن لە گەڕەكی هەواری شار لە سلێمانی تەقەی بەسەر چەند هاووڵاتیەكدا كردووە، هۆکاری کێشەکەش لەسەر ئەوە بووە فول لایتی ئۆتۆمبیلیان بۆ لێداوە.
بە پێی زانیارییەکان لەزاری سەرچاوەکانی هەواڵەوە ، ئەو كەسەی كە خۆی ڕادەستی پۆلیس كردووە ناوی (ر، ه) برای وەهاب هەڵەبجەیی بەرپرسی دەزگای دژەتیرۆرە.
لە ئێستادا ئەو كەسە لە بنكەی پۆلیس دەستبەسەركراوە و وابڕیارە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو ببرێتە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە و دادوەر بڕیاری خۆی بدات.


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە