برای حەمید حسێن نژاد حەیدەرانلوو دوای ڕاگەیاندنی حوکمی لەسێدارەدانی براكەی هەوڵی خۆكوژی داوە

پەیامی کورد   ...   برای حەمید حسێن نژاد حەیدەرانلوو دوای ڕاگەیاندنی حوکمی لەسێدارەدانی براكەی هەوڵی خۆكوژی داوە

ڕۆژی چوارشەممە، ١٦ی ئەیپریل ؛ ئیسماعیل حسێن نەژاد حەیدەرانلوو، برای حەمید حسێن نژاد حەیدەرانلوو، دوای زانینی مەترسی لەسێدارەدانی براکەی، بە خواردنەوەی ئەسید هەوڵی خۆکوشتنی دا.

ئێستا لە نەخۆشخانەی شاری خۆی خەوێندراوە و باس لەوە دەکرێ دۆخی تەندرووستی خراپە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند : ئەو هەوڵەی ناوبراو دوای بڵاوبوونەوەی ئاگاداری لەسێدارەدانی حەمید حسێن نژاد حەیدەرانلوو لە ڕۆژی هەینی ٢٩ی خاكەلێوە دێت.


ئەم بابەتە 21 جار خوێندراوەتەوە