بریکاری وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان : هەوڵی پێشخستنی زیاتری نشینگە دەدەین

پەیامی کورد      ...    بریکاری وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان : هەوڵی پێشخستنی زیاتری نشینگە دەدەین

بریكاری وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەوان لە نشینگەی سلێمانی هەوڵی پێشخستنی زیاتری نشینگە دەدەن، بۆ ئەوەی لەگەڵ پێشكەوتنەكانی جیهان بگونجێن، دەشڵێت، "لە هەموو عیراقدا تەنها سێ سەنتەری كۆچ هەیە، كە یەكێكیان لەكوردستانە و ئەویش لە سلێمانیە، ئێمە بەردەوام خولی جۆراو جۆری تێدا دەڵێینەوە".

لیوا چەتۆ ساڵح، بریكاری وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی بەڕێوبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانی كرد و لەلایەن عەمیدی مافپەروەر صالح عپمان خچر، بەڕێوبەری نشینگەی سلێمانی و بەشێك لە ئەفسەرانی بەڕێوبەرایەتیەکە پێشوازی لێكرا و لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ بەڕێوەبەری نشینگە و ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتیەکە رایگەیاند، "خۆشحاڵم جارێكی دیكە سەردانی نشینگەی سلێمانی دەكەمەوە، هەركەسێك بێتە ئێرە، بە خۆشحاڵیەوە دەڕوات، نشینگەی سلێمانی هێندە جوانە كە ناشرینیەكانی هەندێك شوێنی شاردوەتەوە".
لە بەرامبەریشدا، بەڕێوبەری نشینگەی سلێمانی، باسی لە ڕاییكردنی  كاروباری كەسانی بیانی لە نشینگەی سلێمانی كرد و ووتی، لێرە بەشێوەیەكی سیستماتیك  و خێرا كاروباری كەسانی بیانی ڕایی دەكرێت، لە كاتی خۆیدا و لە ماوەیەكی كەمدا مامەڵەكان تەواو دەكرێن".

ووتیشی، "ئێمە لە نشینگەی سلێمانی، هەمیشە هەوڵی پێشخستنی زیاتری نشینگە دەدەین، بۆ ئەوەی لەگەڵ پێشكەوتنەكانی جیهان بگونجێین، بۆنموونە لە هەموو عیراقدا تەنها سێ سەنتەری كۆچ هەیە، كە یەكێكیان لەكوردستانە و ئەویش لە سلێمانیە، ئێمە بەردەوام خولی جۆراو جۆری تێدا دەڵێینەوە".


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە