برێت مەکگۆرک سەبارەت بە بەکارهێنانی ئاو و خاکی عێراق پەیامێک ڕادەگەێنێت

پەیامی کورد     ...   برێت مەکگۆرک سەبارەت بە بەکارهێنانی ئاو و خاکی عێراق پەیامێک ڕادەگەێنێت

برێت مەکگۆرک: ئەمریکا ئاسمان و خاک و ئاوى عێراق بەکارناهێنێت دژى هیچ ووڵاتێکى دراوسێ و پشتیوانى بەهێزى هێزە عێراقییەکان دەکات برێت مەکگۆرک ڕێكخەری كۆشكی سپی بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا لە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ قاسم ئەعرەجى راوێژکارى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق ڕایگەیاند : ئەمریکا پابەندە بەئەنجامەکانى چوارچێوەى ستراتیژى لەگەڵ عێراق.
بەپێی رێککەوتنەکە ئەمەریکا ئاسمان و خاک و ئاوى عێراق بەکارناهێنێت دژى هیچ ووڵاتێکى دراوسێ . ئەمریکا پشتیوانى بەهێزى باشکردنى هێزە عێراقییەکانە بۆ بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر و دوژمنى هاوبەشیان داعشە.  
هێورکردنەوە لەبەرژەوەندى ووڵاتدایە، عێراق هەوڵدەدات بۆ تێپەڕاندنى ئەم قۆناغە و هەنگاونان بەرەو رەخساندنى ئاسایش و سەقامگیری و باشکردنى تواناکانى لەسەرجەم بوارەکان


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە