بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی پێشوازی کردنی تورکیای لە سەرۆکی ئیسرائیل مەحکووم دەکات

پەیامی کورد   ...   بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی پێشوازی کردنی تورکیای لە سەرۆکی ئیسرائیل مەحکووم دەکات

بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی پێشوازی کردنی تورکیای لە سەرۆکی ئیسرائیل مەحکووم کرد ، بزووتنەوەی حەماس یش بە بێ ناوهێنانی تورکیا بەرامبەر سەفەری بەرپرسانی ئیسرائیلی بۆ ووڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی نیگەرانی خۆی ڕاگەیاند .

بە پێی ڕاپۆرتێک بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ئەم سەفەرە لە دوای تووندتر بوونی داگیرکارییەکانی ئیسرائیل لە دژی خەڵکی فەلەستین لە بیت المقدس و پیلانەکانی دوژمن بۆ بە یەهوودیکردنی پیرۆزییەکان و دەستدرێژی کردن شارەک نیشینەکانی ئیسرائیل بۆ سەر مزگەوتی الاقصی ئەنجام دەدرێت ، ئەم سەفەرە لایەنگری لە دوژمن لەبەرامبەر لەگەل جیهادی خەڵکی فەلەستین هەژمار دەکرێت 

جیهادی ئیسلامی بە ئاماژەدان بەوەی کە هەوڵدان بۆ بەدەست هێنانەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ دوژمن بە بیانووی بەرژەوەندییەکانی ئەم یا خود ئەو ووڵات ، بێهیواکردنی بیت المقدس و فەلەستین هەژمار دەکرێت و ووتی : ئێمە لە هەما حاڵدا لە هەڵوێستە بەهێزەکانی خەڵکی تورکیا کە دژبەری ئەم سەفەرەن ، ڕێز و پێزانینمان هەیە ، سەفەرێک کە گرینگی نەدان بە خوێنی شەهیدانی تورک لە جەرەیانی شکاندنی گەمارۆدانی خاڵی غەززە و هەڵوێستی پاڵپشتی خەڵکیتورکیا لە مافی نەتەوەی فەلەستین هەژمار دەکرێت

هەروەها هەر لەمبارەیەوە ، بزووتنەوەی حەماس یش بە بێ ئاماژەدان بە ناوی تورکیا ، ڕایگەیاند بە نیگەرانییەکی قووڵ سەفەری بەرپرسانی ئیسرائیل بۆ ووڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و دواهەمین یشیان سەفەری ئێسحاق هێرتزووگ بۆ هەندێک لە ووڵاتانای ناوچەکە چاودێری دەکەین .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە