بزووتنەوەی سەدر بە ڕابەرایەتی مۆقتەدا سەدر ڕای خۆی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان ڕاگەیاند

پەیامی کورد      ...   بزووتنەوەی سەدر بە ڕابەرایەتی مۆقتەدا سەدر ڕای خۆی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان ڕاگەیاند .

موقتەدا سەدر،  رابه‌ری ره‌وتی سه‌در رایگەیاند، بەشداری هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق دەکەن کە ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت.
موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر لە پەیامێكدا گەڕانەوەی رەوتەکەی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوی عێراق ئاشکراکرد و رایگەیاند، لەلایەن سەرکردە سیاسییەکانەوە نامەیەکی بەدەستگەیشتوە کە سەرجەمیان واژوویانکردوە بەناوی بەڵێنامەی کارکردنی بەیەکەوەیی بۆ ئەنجامدانی چاکسازی و ئەوەش دەبێتە سەرەتایەک بۆ کۆتاییهێنان بە گەندەڵی.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاریانداوە بەشداری هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بکەن ئەویش لەپێناوی رزگارکردنی عێراق لە "گەندەڵی و داگیرکاری، هەرچەندە هەندێک کەسیش گرەویان لەسەر ئەوە دەکرد کە ئێمە ناتوانین بگەڕێینەوە ناو هەڵبژاردن ".

 سەدر داواش دەکات ئەو بەڵێننامەی چاکسازییە لەپەرلەمانیش دەنگی لەسەر بدرێت بۆ ئەوەی حکوومەت و دەسەڵاتی جێبەجێکردن پابەند بکرێت بە جێەجێکردنی ناوەڕۆکەکەی.
١٥ی تەمموزی ئەمساڵ موقتەدا سەدر لەپەیامێکی ڤیدیۆییدا بێبەریبونی خۆی لە حکوومەتی ئێستا و پێشووی عێراق دەربڕی و رایگەیاند، بۆ قۆناغی داهاتوو "من بەشداری هەڵبژاردن ناکەم، بەڵام هیوادارین خەڵکی باش و چاکسازی خواز لەهەڵبژاردنەکەدا سەرکەوتن بەدەست بهێنن".
لە ٧-٧-٢٠٢١ەوە بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیپێکردوە
 


ئەم بابەتە 12002 جار خوێندراوەتەوە