بلوومبێرگ : زەخیرە و پاشەکەوتی چەک و تەقەمەنی ووڵاتانی ئەورووپایی بەرەو تەواو بوون دەڕوات

پەیامی کورد   ...  بلوومبێرگ : زەخیرە و پاشەکەوتی چەک و تەقەمەنی ووڵاتانی ئەورووپایی بەرەو تەواو بوون دەڕوات

زەخیرە و پاشەکەوتی هەندێک لە ووڵاتانی ئەورووپایی کە چەکیان بۆ ئۆکراین هەناردە کردووە ڕووی لە تەواو بوونە .

ووڵاتانی ئەندامی ناتۆ لە کۆمپانیاگەلی بەرهەمهێنانی چەک داوایان کردووە بۆ هاوکاریکردن بۆ قەرەبووی کەمبوونی پاشەکەوتگەلی چەک و تەقەمەنی خۆی و هەروەها بەردەوامیدان بە هاوکاریگەلی سەربازی بۆ ئۆکراین بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ڕووسیا ، بەرهەمهێنان خێراتر بکەن .

هاوپەیمانانی کییف بە رابەرایەتی واشینتۆن و پایتەخت گەلی گەورەی ئەورووپایی ، لە کاتی دەستپێکردنی شەڕ لە ٢٤ی فێبریوەری ەوە ، میلیاردەها دۆلار ، چەک ، تەقەمەنی و کەرەستەگەلی سەربازی یان هەناردە کردووە .


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە