بلوومبێرگ: چارەسەرکردنی پرسەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، چەندین هەفتە دەخاینێت
پەیامی کورد ... بلوومبێرگ: چارەسەرکردنی پرسەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، چەندین هەفتە دەخاینێت
بلوومبێرگ ڕایگەیاند: بەربەستەکان لەسەر ڕێگەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەسەر جێگەی خۆیەتی.
به پێی ڕاپۆرتێک لە بلوومبێرگ، کە ڕۆژی هەینی بڵاوبووەوە هاتووە: ڕاستە ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی نزیک کەوتوونەتەوە، بەڵام گەیشتن بە ئەنجامی کۆتایی ڕەنگە چەندین هەفتە بخایەنێت. کارناسان و دانووستانکاران پێیانوایە بەربەستەکان وەکوو جاران ئە جێگەی خۆیەتی و هێشتا چارەسەر نەکراون.
یەکێک لە بەرپرسانی ئەورووپی ڕایگەیاند هیچکام لە دوولایەن ئەوەندە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ٢٠١٥ نزیک نەبوونەتەوە کە بتوانین ڕایبگەینین کێشە بنەڕەتییەکان چارەسەر کراون.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە